بە ڤیدیۆ... کۆپتەرەکانی سوپای تورک تەقە لە گوندێکی برادۆست دەکەن

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو کۆپتەرەکانی سوپای تورک تەقەیان لە گوندێکی سنوری برادۆست کرد.


بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی شەوی رابردوو کۆپتەرەکانی سوپای تورک بۆردومان و تەقەیان لە گوندی دایلا، لەبناری چیای کەتکین، لە دەڤەری برادۆستی سنوری برادۆست کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردووش لە هەمان گوند بەهۆی تەقەی سوپای توركەوە منداڵێكی تەمەن ١٢ ساڵ برینداربوو.

بۆردومان و پەلامارە بەردەوامەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، دانیشتوانی گوندەكانی دەڤەری برادۆستی نیگەران کردووە و داوا دەكەن توركیا خاكی هەرێم چۆڵ بكات و لەسنوورەكان بكشێتەوە.

ک.س