شەممە, 31 مار 2018 – 16:19
ڕۆژنیوز – هاوار ستار
بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت لەسەر ڕێگای کەرکوك-هەولێر، دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە شۆفێر و سەرنشینی تانکەرەکەبوون.
ئەمڕۆ، تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت، لە نزیك شارەدێی شوان، لەسەر ڕێگای کەرکوک-هەولێر وەڕگەڕا و بەهۆیەوە دووکەس گیانیان لەدەستدا.
مەلازم قەیس، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی کەرکوك ڕایگەیاند: تیمێکی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوەمان ناردە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت تانکەرێك کە نەوتی ڕەشی هەڵگرتووە، وەرگەڕاوە و پاشان گڕی گرتووە و سوتاوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، کە شۆفێر و سەرنشینی تانکەرەکە بوون.
ب.ل