تا ئێستا ئەو هاوڵاتیانە دەرنەهێندراون کە بوون بەژێر ناعورەوە

تا ئێستا ئەو سێ کەسە دەرنەهێندراون، کە بوون بەژێر هەرەسی ناعورێکەوە لە سنووری مەیدان.


بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی حەسار-ی سەربە شارەدێی مەیدان-ی سەر بە شارۆچکەی خانەقین، لەکاتێکدا بەحەفارە سەرقاڵی هەڵکەندنی ناعور-ی ئاو (بیری قوڵ بۆ ئاودێریی)بوون، سێ هاوڵاتی بوون بەژێر هەرەسی ناعورەکەوە.

ناعورەکە ١٠ مەتر قوڵ بووە، بۆیە ١٠ مەترس خاک بەسەریاندا کەوتووە و تەنیا شۆفێری حەفارەکە ڕزگاریی بووە.

تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس سەرقاڵی دەرهێنانی ئەو سێ هاوڵاتیەن، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە دەریان بهێنن.

ئەو سێ هاوڵاتیە دانیشتووی شارۆچکەی کەلار و خەڵکی گوند حەسارن بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی دروستکردنی ناعوری ئاو بۆبەکارهێنانی کشتوکاڵ ڕوویان لەو ناوچەیەکردووە.

ش.ف