ترامپ بە فەرمانیێک "دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لە بەرامبەر ئێران" درێژ کردەوە

دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە دەرکردنی فەرمانیێکی جێبەجێکارى "دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لە بەرامبەر ئێران" بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە.


دوێنێ دوناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە دەرکردنی فەرمانیێکی جێبەجێکارى "دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لە بەرامبەر ئێران" بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە، ئەم فەرمانە لە ١٤ نۆڤەمبەرى ساڵی ١٩٧٩ لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکاوە بۆ جاری یەکەم دەرکرا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەو ساڵەوە هەتاوەکو ئێستا ساڵانە بڕیارى درێژکردنەوەى بۆ دەردەچێت.

لە ناو پەیامەکەی ترامپ-دا، کە دوێنی لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاو کراوەتەوە هاتووە:"پەیوەندییکانی ئێران و ئەمریکا هێشتا نەگەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و کارەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتن نامەی ١٩ی تشرینى دووەمى ١٩٨١ لە جوولە دایە".

ئاماژەی ترامپ بە ڕێککەوتنەکەی جەزایرە کە ئێران و ئەمریکا  ١٩ی تشرینى دووەمى ١٩٨١ واژۆیان کرد، بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی کارمەندان و دپلۆماتە بەبارمتە گیراوەکانی باڵیوزخانەی ئەمریکایە لە تاران کە دوای ٤٤٤ ڕۆژ ئازادکران و گەڕانەوە وڵاتەکەیان.

دۆناڵد ترامپ جەختیکردووەتەوە: "هەر بۆیە پێویست فەرمانی دۆخی نائاسایی نەتەوەیی کە لە لە ١٤ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٧٩ دەرکرا و هەموو ئەو کارانە بۆ ئەم دۆخەکرا، دەبێت لە لە ١٤ نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٨ بەردەوام بێت، بۆیە و بەپێ یاسای نائاسایی نەتەوەیی، بۆ ساڵێکی دیکە فرمانی جێبەجێکردنى ژمارە ١٢١٧٠  لە بەرامبەر ئێران درێژ دەکەمەوە".

د.ع