ترامپ ٣ بژاردەی لەبەردەم ئەمریکا دیاریکرد

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ٣ بژاردەی خستە بەردەم وڵاتەکەی و ڕایشیگەیاند، کە ئەوان ١٠٠٪داعشیان لە تێكشکاندووە.


لە نوێترین تویتیدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ، ٣ بژاردەی لەبەردەم وڵاتەی دیاریکردووە کە بەمشێوەیەیە:

١-هەزاران سەرباز بنێرین و بەشێوەی سەربازی سەربکەوین.

٢-بەتوندی لە دارایی تورکیا بدەین و گەمارۆی بخەینە سەری.

٣-نێوەندگیری ڕێککەوتنێک لەنێوان تورکیاو کوردەکان بکەین.

ب.ش