دووشەممە, 16 يول 2018 – 18:22 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ لە سایلۆی شارەدێی پیرەمەگرون-ی سەر بە شاری سلێمانی، تراکتۆرێک هاوڵاتییەكی کرد بەژێرەوە و گیانی لەدەستدا .
ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوڵاتییەکە ناوی (أ،س،ع) و لەدایكبووی ساڵ ١٩٤٩ و سەرقاڵی گەنم داگرتن بووە لە سایلۆکە.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، کە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس، تەرمی قوربانییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كرا و لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە، تۆمەتباری ڕووداوەكەش بە پێی ماددەی ٢٤ی هاتووچۆ و بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە .
ب.ل