دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی مینغ و گوندی عەین دەقنەی لە کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرد.
کاتژمێر ١١:٣٠ی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە گوندی عەین دەقنە و فڕۆکەخانەی مینغی بۆردومان کرد.
هێرشەكەی ئەمڕۆش دوای هێرشەكەی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورك دێت بۆسەر فڕكەخانەكە، كە كاتژمێر یەكی شەوی ڕابردوو فڕۆكەخانەكەی بۆردومان كرد.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠ ناوچەی کانتۆنەکانی شەهبا و عەفرین بۆردوومان کراون. بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان نزیکەی ٣٢٠ تۆپی تۆپخانە و هاوەن و تۆپی تانک نراون بەو کانتۆنەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٩ی نۆڤەمبەر دا بە تایبەتی ژێرخانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای کردە ئامانج و لەو کاتەوە بۆردومان و تۆپبارانیان دەکات و تاوانی جەنگ لە دژی هاوڵاتییان و دانیشتوان و ناوچە مەدەنی و پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان ئەنجام دەدات.
س.س