پێنجشەممە, 28 ماي 2020 – 13:43 ڕۆژنیوز – کەرکوک
تەیمور بەیاتلی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پارتی تورکمان ئیللی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ تورکمانەکان دەکات.
تەیمور بەیاتلی، لە کۆنگرەکەدا پڕوپاگەندەی ئەوەی کرد کە تورکمان زۆرینەی دانیشتوانی کەرکوک پێکدێنێت و داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ڕاکان جبووری، پاریزگاری کەرکوک بەوەکالەت (لە پێکهاتەی عەرەب) لە پۆستەکەی لاببات و لە شوێنی ئەو پارێزگاری شارەکە بدرێت بە تورکمان، ئەوەش تا ئەوکاتەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
پارتی تورکمان ئیللی، لە ژێر چەتری بەرەی تورکمانی عێراقدایە کە نزیکی تورکیایە، دەوڵەتی تورکیش بۆ ئەوە پارێزگاری کەرکوک بکەوێتە دەست تورکمانەکان پیلانی زۆری هەیە، لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە بەهۆی ناکۆکیی نێوان یەکێتی و پارتی و ڕێککنەکەوتنیان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن ڕاکان جبووریەوە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت کە پێشتر ئەو پۆستە لەدەستی کورددا بوو.
ک.س