دووشەممە, 3 سبت 2018 – 11:30 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠، گوندی هەلهەلێ-ی ناوچەی هەزۆرۆ لەلایەن سوپای تورکەوە بۆردوومان کرا.
بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەوروبەری گوندی هەلهەلێ-ی ناوچەی هەزرۆ-ی ئامەدی گرتەوە، ڕاگەیەندراوە کە دوابەدوای بۆردومانەکە دانیشتوانی گوندەکە بە هۆی دوکەڵ و بۆنی ئەوماددەیەی کە لەبۆمبەکەدا بووە تووشی نەخۆشی بوون.
دەربارەی زیانە گیانییەکانی بۆردوومانەکە، تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
هەروەها سوپای تورک لە گوندەکانی دولوونای، چاڤووندوور، یالازا، باگلان و ئورتاج-ی سەربەلیجە و گوندی هەلهەلێ، قەدەغەی هاتۆچووی ڕاگەیاندووە.
س.ح