تورکیا برادۆست تۆپباران دەکات

توپخانەكانی سوپای تورك بەچڕی گوندەكانی برادۆستیان تۆپباران کرد.


شەوی ڕابردوو تۆپخانەکانی سوپای تورک کە لە چەند شوێنێکی دەڤەری برادۆست جێگریان کردووە، تۆپبارانی گوندەکانی دەڤەرەکەیان کرد، کە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێرەوە.

تۆپبارانەکە گوندەکانی سنین، بێركم و مێرگە ڕەشی گرتەوە و زیانێکی زۆری بە ڕێگاوبانەکان و ژینگە و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.

س.ح