تورکیا بە فڕۆکە و هێلیکۆپتەر بۆردوومانی برادۆست دەکات

هێلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی برادۆست بۆردوومان دەکات.


فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەوی ڕابردوو بۆردوومانی گوندەکانی خەلیفان، میران، موغان و خواكورک و ئەمڕۆش بۆردوومانی گوندی بێرکم-ی لە دەڤەری برادۆست کرد.

بۆردوومانەکە لەڕێگای هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجامدرا و زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند.

 

ش.ف