پێنجشەممە, 16 أغس 2018 – 19:18 ڕۆژنیوز – برادۆست
ئێوارەی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورک لە گوندی بەرمیزەوە، بۆردوومانی چەند گوندێکی ناوچەی برادۆستی سەر بە شارەدێی سیدەکانیان کرد لە پارێزگای هەولێر.
تۆپخانەکانی سوپای تورک هەریەکە لە گوندەکانی کۆلیت، ناودارۆک و نسین کردووە و بەهۆیەوە زیان بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە و ڕووبەرێکی زۆر لە پووش و پاوان سووتاون.
ب.ل