پێنجشەممە, 2 أغس 2018 – 10:59 ڕۆژنیوز – برادۆست
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دەستیان بە بۆردوومانکردنی ناوچەی برادۆست کردەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکان بە ڕۆژنیوزیان داوە، لە بۆردوومانەکەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەوروبەری بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتییان کردووە لە نزیک گوندی چیادێل.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردوومانە لەبەردەستدا نییە.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، کەمتر لە کاتژمێرێک بەر لە ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جارێکیتر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ئەو ناوچەیان کردووەتەوە.
ئەمە لەکاتێدایە، شەوی ڕابردوویش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی چیادێل-یان لە ناوچەی برادۆست بۆردوومانکردووە.
ب.ل