چوؤرشەممە, 13 ماي 2020 – 21:13 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: یەک توشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆرۆنا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتوی ناو شاری سلێمانیە.
کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە (٣٩٢) توشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (١٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
د.ع