شەممە, 30 ماي 2020 – 16:18 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دکتۆر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ توشبوویەکی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، کە توشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی بووە، چەند ڕۆژێکە باری تەندروستی ناجێگیرە و هەموو چارەسەر ڕێگاپێدراوەکانی بۆ کراوە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە هیچ نەخۆشییەکی دیکەی نەبووە و تەنها بەهۆی کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە.
د.ع