هەینی, 3 أبر 2020 – 08:14 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە شەش پیاو و دوو ژن و سێ منداڵ-ن بەم شێوەیەی خوارەوە:
-حەوت لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.
-سێ منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
-یەک لە شارۆچکەی دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
هەروەها، بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە چاکبووەتەوە، بەمەش ژمارەی چاکبووەوەکانی هەولێر گەیشتە ١١ کەس.
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتووەتە (٢٠١) کەس، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦٢) نەخۆش چاکبوونەتەوە، ئەوانی تریش لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.
ش.ف