تووڕەیی زەیتوون بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی عەفرینی گرتە ئەستۆ

ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون تەقینەوەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی عەفرین-ی گرتە ئەستۆی خۆێی و لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماری نوێی لەبارەی کوژرا و بریندارەکان خستەڕوو و دەڵێت لەوچالاکییەدا ١٦چەتەکوژران و ١٩چەتەی دیکەش برینداربوون.


دوێنێ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ناوندێکی چەتەکانی 'جەبهە شامیە' لە گوندی ترندێ ی عەفرین تەقییەوە، لەئەنجامدا ١٦ چەتە کوژران و ١٩ چەتەی دیکەش بریندار بوون.

"هێزەکانی ئێمە ڕۆژی ١١ی تەمووزی ٢٠١٩ بەئامانجی وەڵام دانەوە بە داگیرکاریی سوپای تورک و چەتەکانی، لەدژی چەتەکانی جبهەی شامییە چالاکییەک ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ١٦چەتەکوژران و ١٩چەتەی دیکەش برینداربوون.

ماوەیەک پیش ئیستا ئێمە خەڵکی مەدەنی-مان ئاگادارکردبووەوە کە خۆیان لەبارەگا وشوێنی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دووربگرن، چونکە هەرکۆبوونەوێکی چەتەکان دەکرێنە ئامانج.

هەروەها چەتەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە لەخاکی پیرۆزی ئێمە دەربکەون یان دەخرێنە ژێرخاک.

ئێمەوەک ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، دووپاتی دەکەینەوە، کە چالاکییەکانمان لەدژی داگیرکەران بۆیەک چرکەش ناوەستێت و بەڵێن دەدەینە گەلەکەمان، کە لەبەرانبەر داگیرکەراندا یەک هەنگاو پاشەکشێ ناکەین".

د.ع