تووڕەیی زەیتوون کوژرانی چەتەیەکی لە عەزاز ڕاگەیاند

ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، کوژرانی چەتەیەکی سوڵتان موراد-ی سەر بە سوپای تورکی لە عەزاز ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ، ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکی هێزەکانیان لەدژی چەتەکانی سوپای تورک لە عەزاز بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون-دا هاتووە: ڕۆژی ٨ ئاب، هێزەکانمان لە گوندی زیادیە-ی ناوچەی ئەخترین-ی عەزاز، وەک وەڵامێک بۆ کردەوەکانی سوپای تورک و چەتەکانی دژی هاوڵاتیانی عەفرین، چالاکییەکیان ئەنجامدا، هێزەکانمان چاودێری هاتووچۆی چەتەیەکی سوڵتان مورادیان کرد و سزایاندا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: بەڵێن دەدەین، کە ئەو چەتانەی هاوکاریی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کردووە لە عەفرین، لە هەر کوێیەک بن، لە عەزازەوە تا ئیدلب و عەفرین و ماری و باب و جەرابلوس و ڕاعی، بیانکەینە ئامانجی چالاکییەکانمان.

ب.ل