هەینی, 10 أغس 2018 – 17:27 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ، ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکی هێزەکانیان لەدژی چەتەکانی سوپای تورک لە عەزاز بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون-دا هاتووە: ڕۆژی ٨ ئاب، هێزەکانمان لە گوندی زیادیە-ی ناوچەی ئەخترین-ی عەزاز، وەک وەڵامێک بۆ کردەوەکانی سوپای تورک و چەتەکانی دژی هاوڵاتیانی عەفرین، چالاکییەکیان ئەنجامدا، هێزەکانمان چاودێری هاتووچۆی چەتەیەکی سوڵتان مورادیان کرد و سزایاندا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: بەڵێن دەدەین، کە ئەو چەتانەی هاوکاریی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کردووە لە عەفرین، لە هەر کوێیەک بن، لە عەزازەوە تا ئیدلب و عەفرین و ماری و باب و جەرابلوس و ڕاعی، بیانکەینە ئامانجی چالاکییەکانمان.
ب.ل