تۆپبارانی گوندەکانی تل تەمر بەردەوامە

لە بەردەوامیی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی دەوروبەری تل تەمر تۆپباران دەکرێن.


چەند کاتژمێرێکە تۆپبارانکردنی گوندی مەناغ-ی سەربە تل تەمر لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە بەدەوامە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش گوندەکانی؛ ڕەشیدیە، قاسمیە، ڕێحانیە و عەزیزیەی سەربە تل تەمر بە چەکی قورس لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە تۆپباران کران.

ش.ف