لە مەراسیمێکی جەماوەرییدا و بەئامادەبوونی هەزاران کەس، تەرمی شۆڕشگێڕی کورد عەنتەر دەرسیم لە شاری قامیشلوی ڕۆژئاوای کوردستان بەخاکسپێردرا، کە ١١ی ئەم مانگە بە جەڵتەی دڵ شەهیدببوو.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی جەماوەریی بەرفراواندا لە شاری قامیشلوی ڕۆژئاوای کوردستان، تەرمی شەهید کازم ئەرگون ناسراو بە عەنتەر دەرسیم لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.
هەزاران کەس لە پێکهاتە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەندامانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی هەرێمی جزیرە و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، بەشدارییان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید عەنتەر دەرسیم کرد.
تەرمی شەهید عەنتەر بە کاروانێکی هەزاران کەسیی بەڕێکرا بۆ مەزاگەی شەهید دەلیل سارۆخان و بە وتنەوەی دروشمی “شەهید نامرێ” تەرمەکەی ئەسپەردەی خاک کرا.
هەر لە مەراسیمەکەدا وتاری هەریەک لە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و هاوسەرۆکایەتیی تەڤدەم پێشکەشکران و تێیدا تیشکخرایە سەر ژیان و تێکۆشانی شەهید عەنتەر، کە بەدرێژایی زیاتر لە ٣٥ ساڵ ژیانی خۆی بۆ کاروانی ئازادیخوازیی گەلی کورد تەرخانکردووە.
ب.ل