تەرمی ئەو دوو هاوڵاتیەی لە بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا لە سنوری شارەدێی ئاغجەلەر شەهید بوون لە مەراسیمێکدا بەخاک سپێردران.
دوای ئەوەی لە بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون، تەرمەکانیان لە زێدی خۆیان بە بەشداری خەڵکێکی زۆری ناوچەکە بەخاک سپێردرا.
شەهید ئیسماعیل ئیبراهیم مەمەند، کە باوکی هەشت منداڵە، لە گۆڕستانی گوندی سەرچنار بەخاک سپێردرا، دواتریش تەرمی شەهید ئارام ئیسماعیل مەمەند، کە باوکی شەش منداڵە، لە گوندەکەی خۆی لە توتەقەڵ بەخاک سپێردرا.
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە سنوری ئاغجەلەر کرد و بە هۆیەوە پێنج کەس شەهیدبوون کە تا ئێستا ناسنامەی دوو کەسیان ئاشکرا بووە.
ها-غ