تەرمی دۆغان تۆری بەرەو چیاکان بەڕێکرا

لە مەخمور بە مەراسمێک ماڵئاوایی لە تەرمی عوسمان کاپلان (دوغان تۆری) کرا کە ژیانی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان تەرخان کرد و لە کاتی چارەسەری پزیشکی گیانی بەختکرد، دوای مەراسیمەکە تەرمی عوسمان کاپلان بەرەو چیاکانی کوردستان بەڕێکرا.


عوسمان کاپلان، ناسراو بە دۆغان تۆری، کە ژیانی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان تەرخان کرد، دوێنێ لە شاری هەولێر لە کاتی چارەسەری پزیشکیدا گیانی بەخت کرد، دوای وەرگرتنەوەی لە نەخۆشخانەی هەولێر تەرمەکە هێنرایە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور.

کاتی گەیشتنی تەرمەکە سەدان کەس لە خەڵکی کامپەکە پێشوازییان لێیکرد، دواتر بۆ مەراسمێک گوازرایەوە بۆ ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان، مەراسیمەکە بە دەقەیەک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا عەزیز هەزەخ هاوڕێی شەهید دۆغان تۆری قسەیکرد و، وتی:"سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و گەلی کورد دەکەم، شەهید دۆغان کەسایەتییەکی وەها بوو کە بە هەموو تایبەتمەندییەکانییەوە لەگەڵ ڕێکخستن بوو، ژیانی خۆی لە ڕێگای ئازادی گەلی خۆیدا فیدا کرد".

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا تەرمی شەهید دوغان تۆری بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ - شەهید نامرن" بەرەو چیاکانی کوردستان بەڕێی کرا.

س.ح