شەممە, 18 أغس 2018 – 20:12 ڕۆژنیوز – شەنگال
درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ، تەرمی زەکی شەنگالی، ئەندامی کوردۆناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی، لە شارەدێی خانەسۆرەوە بەرەو مەزارگەی شەهیدان بەڕێکرا.
بڕیارە دوای گەیشتنی بە مەزارگەی شەهیدان لە ناوچەی سەردەشتی سەر چیای شەنگال، بە مەراسیمێکی بەشکۆ تەرمی زەکی شەنگالی بەخاکبسپیردێت.
خانەوادەی شەهید زەکی شەنگالی بەشداریی مەراسیمەکە دەکەن و هەروەها لە شارەدێی خانەسۆریش، بۆ ڕێزگرتن لە تەرمی زەکی شەنگالی، دوکانداران دوکانەکانیان داخست.
لە کامپی پەنابەرانی مەخموریشەوە، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی زەکی شەنگالی، چوونە شەنگال.
هەروەها هەزاران هاوڵاتی باکوری سوریا، بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی زەکی شەنگالی بەرەو شەنگال بەڕێکەوتبوون، بەڵام کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان کە لە دەیان ئۆتۆمبێل پێکدەهات، لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە خاڵی سنووریی گوڵان خاتوون-ی نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، ڕێگرییان لێکرا لە بپەڕنەوە بۆ شەنگال.
ب.ل