پێنجشەممە, 20 سبت 2018 – 11:57 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژی ٨/ئەیلول، سێ زیندانی سیاسیی کورد (زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی)، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەسێدارە دران، هەرچەند ڕۆژێک پاش لەسێدارەدانی ئەو گەنجانە، ڕاگەیەندرا، کە خانەوادەکانیان توانیویانە چاویان بە تەرمی ڕۆڵەکانیان لە ساردخانەی گۆڕستانی بەهەشتی زەهرای تاران بکەوێت، بەڵام لە پاش ئەو ڕۆژەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی تەرمەکان یان گۆڕەکانی ئەو شەهیدانە بە خانەوادەکانیان ڕانەگەیەندراوە.
کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەڵێن، کە حکومەتی ئێران تەرمەکانی بێسەروشوێن کردووە، چونکە لە تەرمەکانیشیان دەترسێت.
ئەو ڕەفتارە دژەمرۆییانەیەی حکومەتی ئێران بەرامبەر بەو تەرمانە تووڕەیی ڕای گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەدوواوە بوو.
هەروەها تەرمی کەمال ئەحمەدی نەژاد، زیندانییەکی دیکەی سیاسیی کورد کە ڕۆژێک پاش ئەو سێ گەنجە لە سێدارەدرا هێشتا ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوەتەوە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی ٨ی ئەیلول، لە زیندانی ڕەجائیشەهری کەرەجی ئێران، سێ زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی لەسێدارەدران، پاشان گەلی کورد لەدژی ئەو کردەوە دژەمرۆیانەی حکومەتی ئێران بۆ ماوەی ڕۆژێک مانگرتنی گشتییان ئەنجامدا و هەموو دووکان و بازاڕەکانیان داخست.
ش.ف