یەكشەممە, 9 سبت 2018 – 14:46 ڕۆژنیوز – کۆیە
کەمێک پێش ئێستا، تەرمی شەهیدانی هێرشەکەی دوێنێی کۆیە لە مزگەوتی خێرخوازانی کۆیەوە بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی دیموکرات بەڕێکران لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر.
بەمەبەستی پاراستنی ڕەوشی ئەمنیی، ڕێگا بە ڕاگەیاندنەکان نادرێت، کە ڕووماڵی مەراسیمەکە بکەن.
دوێنێ حکومەتی ئێران بە موشەک هێرشی کردە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بەهۆیەوە ١٥ ئەندامی ئەو دوو حزبە شەهیدبوون و دوو ئەندامی دیکەیان بێ سەروشوێن و نزیکەی ٥٠ کەسیش برینداربوون.
https://youtu.be/JRdVy9R-cGU?=
ش.ف