تەرمی شەهید فەرهاد شبلی و سێ هاوڕێ شەهیدەکەی بە دروشمی’بمرێ خیانەت’، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.
بەیانیی ئەمڕۆ، تەرمی شەهید فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سێ هاوڕێ شەهیدەکەی دیکەی لە پزیشکی دادی سلێمانی وەرگیرانەوە و بە مەراسیمێک بەرەو زێدی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڕێکران.
ئامادەبوانی مەراسیمەکە بە یەک دەنگ دروشمی ‘بمرێ خیانەت’ و ‘شەهید نامرێ’یان دەوتەوە.
ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دەوڵەتی تورك لە نزیك شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەوهۆیەوە چوار كەس شەهیدبوون و كەسێكی تریش برینداربوو.
ش.ف