تەرمی شەهیدەکانی دوێنێی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورک لە خانەسوورەوە بە کەژاوەیەکی گەورە بەرەو مەزاری شەهیدان لە چیای شەنگال بەڕێکران.
کەمێک پێش ئێستا تەرمی هەردوو شەهیدی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە بە کەژاوەیەکی گەورە لە کۆمەڵگەی خانەسوورەوە بەرەو مەزارگەی شەهیدان بەرخۆدان و دڵگەش بەڕێکران.
بڕیارە پاش گەیشتنی تەرمەکان بە مەزارگەی شەهیدان، بە مەراسیمێکی سەربازیی تەرمی هەردوو شەهیدەکەی یەبەشە بەخاکبپسێردرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هەردوو شەهیدی یەبەشە ئازاد ئێزدین و ئەنوەر تۆڵهەڵدان لە نەخۆشخانەی خانەسوور وەرگیرایەوە و مەراسیمە ئاینییەکانیان لە ماڵی شەهیدەکان بۆ تەرمەکانیان ئەنجامدرا.
ب.ل