چوؤرشەممە, 27 يون 2018 – 18:05 ڕۆژنیوز ـ خورماتوو
دوای چوار ڕۆژ لە ڕفاندنیان لە لایەن چەتەكانی داعشەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنوری شارۆچكەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، تەرمی هەشت هاوڵاتی دۆزرانەوە.
عەلی حسێن ئەلهاشمی، وتەبێژی فەرمی میحوەری باكوری هێزەكانی حەشدی شەعبی، بۆ ڕۆژنیوز وتی: چوار ڕۆژ بەر لە ئێستا، چەتەكانی داعش، لە نزیك گوندی ئینجانە و لەسەر ڕێگای سەرەكی بەغدا ـ كەركوك، ڕێگایان لە ژمارەیەك هاوڵاتی و شۆفێر گرت و دوای دەستگیركردنیان بەرەو جێگایەكی نادیار ڕفاندیانیان.
وتیشی: لە لایەن هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە، لە گوند تەل شەرق لە باشووری شارۆچكەی خورماتوو و بەرامبەر شارەدێی سلێمان بەگ، تەرمی هەشت هاوڵاتی بە كوژراوی دۆزرایەوە و پێش كوشتنیان بەشێكیان دەست و قاچیان بڕاوەتەوە و جەستەیان شوێندراوە.
باسی لەوەشكرد: بۆ ناسینەوەیان تەرمی هەشت هاوڵاتیەكە، ڕەوانەی پزیشكی دادوەری خورماتوو كراون و دواتر دەركەوتووە شەش لەو هاوڵاتیانە عەرەبن و دانیشتوی سنوری پارێزگای كەربەلان و دوو تەرمی تریشیان لەبەرئەوەی زۆر شێوێندراون نەناسراونەتەوە.
ك.ك/هـ