تەرمی گەنجێك لەشاخی سەیدسادق دۆزرایەوە

كەمێك پێش ئێستا تەرمی گەنجێك لەشاخی سەیدسادق دۆزرایەوە، کە شوێنەوای فیشەکی پێوەبووە، هەتا ئێستا ناسنامەی دیاری نەکراوە.


بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لەنەخۆشخانەی شەهید شەوكەت لەسەیدسادق دەستیكەتووە، تەمەنی ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە نزیكەی 20 ساڵ دەبێت و شوێنەواری فیشەکی پێوەبووە، بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێنەبووە تائێستا نەناسراوەتەوە.

بەمەبەستی پشكنینی زیاتر تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.

ڕۆژنیوز چەندین جار پەیوەندیكرد بەبەڕێوەبەری پۆلیسی سەیدسادقەوە، ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەك لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرابکەن.

د.ع