پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیێک بە ناوی (ب،ن،ح) لە دایکبووی ٢٠٠٢ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی شاری ڕانیە گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملییەوە دیاربووە، بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تەرمی ئەو گەنجە لە ناوپارکی دەروازەی شارۆچکی ڕانیە بە هەڵواسراوی لەژێر یەکێک لەئامێری یاری کردنەکان دۆزراوەتەوە، پاشان گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و پزیشکی دادوەری ڕانیە، “بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە ئاخۆ ناوبراو خۆی هەڵواسیوە یاخود هەڵواسراوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، تەرمی گەنجەکە بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.
س.ح