تەرمێكی نەناسراو لە پێنجوێن دۆزرایەوە

لەگوندێکی سەر سنووری نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەرمی کەسێکی نەناسراو دۆزراوەتەوە، بەپێی وتەی پۆلیس هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە تەنها هەندێک دراوی تمەنی ئێرانی لە گیرفانیدا بووە.


تەرمەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی سیاگوێز لەسەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان دۆزراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لەپۆلیسی پێنجوێن دەستی كەوتووە، تەرمەکە هیچ ئاسەوارێكی كوشتن یان خنكانی پێوەنەبووە، هەروەها هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە، تەنها بڕێك دراوی تمەن لە گیرفانەکانیدا بووە، بەشێكی زۆری جەستەشی لەلایەن گیانداراوە خوراوە.

بەپێی پێشبینەیەکانی پۆلیسی پێنجوێن، پێدەچێت ئەو کەسە لەماوەی ٤٨-٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا گیانی لەدەستدابێت، بەڵام بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی کەسەکە و هۆکاری گیان لەدەستدانی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

د.ع