شەممە, 28 مار 2020 – 13:23 ڕۆژنیوز ـ ده‌ربه‌ندیخان
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ١٨ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یانرا، دواتر سێ کەسیان چاکبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
ئێستا لە کۆی ١٢٢ تووشبوو بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ١٥ یان دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانن، ئەم نەخۆشانە لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
د. سازان ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان، دەربارەی دۆخی تووشبووان بە ڕۆژنیوزی وت، هەموویان تەندروستیان زۆرباشە و چاوەڕوانی ئەوەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێکیان ڕەوانەی ماڵەوە بکرێنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان دەربارەی ڕێکارەکانیان وتی: ڕێكاره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چن و تیمه‌كانمان ڕۆژانه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی تێستن له هاوشاریان و خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش پایه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بوون، ئه‌مه‌ش وایكردووه بتوانین كۆنترۆڵی ئه‌و نه‌خۆشییه بكه‌ین، ژماره‌یه‌ك تێستی دیكه‌شمان ناردووه ئومێدی زۆرمان هه‌یه نێگه‌تیڤ بن”.
س.ح