تەقینەوەکەی عەفرین ١١ کوژراو و ٢٠ برینداری لێکەوتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەکەی گوندی ترندێ-ی سەربە عەفرین، لانیکەم ١١ چەتە و هاوردەی ئەو شارە کوژران و ٢٠ چەتەی دیکەش بریندار بوون.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، دوابەدوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی ترندێ کە ئەمڕۆ لە نزیک ناوندێکی چەتەکانی 'جەبهە شامیە' ڕوویدا، ١١ چەتە و ئەو کەسانەی هاوردەکراون و لە عەفرین بەجێ کراون کوژراون، هەروەها ٢٠ چەتەی دیکەش بریندار بوون.

لەسەر ئەنجامی تەقینەوەکەی دیکە کە لە کۆڵانی ڤێلات لە ناوەندی شاری عەفرین ڕوویداوە، تا ئیستا هیچ زانیارییەک ڕوون نەبووەتەوە.

س.ح