تەقینەوەیەک لە سەرێکانی ڕوویدا

لە سەرێکانی داگیرکراو، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بارەگای سوپای تورک تەقێندرایەوە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، لە گوندێکی نزیک سەرێکانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێکراو لە نزیک بارەگایەکی سوپای تورک تەقێندراوەتەوەو کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، لەهەمان کاتی تەقینەوەکەدا شەڕ لەنێوان چەتەکان ڕوویداوە.

ب.ش