تەقینەوەیەک لە هەولێر ڕوویدا و تا ئێستا وردەکاریەکەی ئاشکرا نەبووە، ژمارەیەک میدیای عێراقیش باس لەوە دەکەن کە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.
کەمێک لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری هەولێر بیسترا بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕۆژ نیوز تەقینەوەکە لە نزیک کۆمەڵگەی شاوێس بووە و زیان بەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کەوتووە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی ئەمنی زانیاری لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، بە گوێرەی زایاری ژمارەیەک میدیای عێرقی تەقینەوەکە هێرشیکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە.
کەمیک لەمەوبەریش ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە بە إرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، هاوکات هێزە ئەمنیەکانی هەولێر ڕایانگەیاند لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خۆی کێشاوە بە ڕێگای پیرمام هەولێر.
ها-غ