تەقینەوەیەک لە کەرکوک کوژراو و برینداری لێکەوەتەوە

لە کەرکوک تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەوهۆیەشەوە کەسێک کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٠٠ لەسەر ڕێگای کەرکوک –بەغدا بۆمبێکی چێنراو، کە لکێندرابوو بە تەکسییەکەوە تەقییەوە.

تەقینەوەکە لە نزیک ناوچەی تایە فرۆشان بووە و بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چواری دیکە.

 لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ش.ف