تەمەلی: تەنیا یەک کەس سیخوڕیی دەکات ئەویش ئەردۆغانە

سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە ڕایدەگەیەنێت: تەنیا یەک کەس سیخوڕی دەکات ئەویش ئەردۆغانە.


ئەمڕۆ سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە لەگەڵ شاندێکی هەەپە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسانی کورد چووە ئامەد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەشداریی کرد.

تەمەلی لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: بانگەوازیی لە ڕای گشتیی تورکیا دەکەم کە بەرامبەر بەو ئۆپەراسیۆنە هەستیار بن، هەڤاڵانمان بە دڕندانەترین شێوە دەستگیردەکرێن، دەرگاکان دەشکێن  و بە چەکەوە دەچنە ناو ماڵانەوە، هەڤاڵانمان ئەشکەنجە دەدەن و برینداریان کردوون، ئەوە چ ئەخلاقێکە؟ توندوتیژیی دژی ژنان ئەنجام دەدەن، بەهۆی ئەوەی دەزانن هەدەپە حزبی ژنانە ئەو کارانە دەکەن.

لەبارەی تۆمەتی سیخوڕی کە دەخرێتە پاڵ دەستگیرکراوانیشەوە وتی: ئێمە باش دەزانین کێ سیخوریی دەکات، تەنیا یەک کەس سیخوریی دەکات و ئەویش ئەردۆغانە، دەیانەوێت کۆمەڵگا چاوترسێن بکەن، هیچ بەڵگەیەکیان نییە، چونکە هیچ تاوانێک ئەنجام نەدراوە و هیچ لە ئارادا نییە.

تەمەلی پاش کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە سەردانی تەڤگەری ژنانی ئازاد- تەژا ی کرد کە ژمارەیەک زۆر لە ئەندامانی دەستگیرکراون.

ش.ف