هەینی, 3 أبر 2020 – 16:51 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێكی گرافیکی لەبارەی تووشبووان و دۆخی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازاری ڕابردوو بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لەو مانگەدا بە گشتی ١٧١ کەس تووشی نەخۆشییەکەبوون و لەو ژمارەیەش ٩٤ کەسیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بوون و هەولێر ٥٨، دهۆک ١٢ حاڵەت و لە هەڵەبجەش ٧ حاڵەت تۆمارکراون.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە لەو ١٧١ حاڵەتە ١٩.٩٪ی حاڵەتەكان نیشانەکانیان هەیە، وە ٩.٤٪ یان هەست بە تا دەكەن و ١٢.٣ی حاڵەتەکان کۆکەیان هەیە وە تەنها ٦.٤٪ی تووشبووان تەنگە نەفەسیان هەیە و هەست بە هەناسەتەنگی دەکەن، هەر لە ڕاپۆرتەکەدە چەند وردەکارییەکی دیکە ڕوونکراوەتەوە.
ک.س