KURDÎ
العربية
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 28, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

تەڤگەری ئازادیی: لە گرتنی ئەندامەکانمان خۆش نابین و چالاکی فراوان ئەنجامدەدەین

  ڕۆژنیوز - سلێمانی
08/08/2020 - 6:22:16 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

 

تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لە هەولێر ڕایگەیاند: پەدەکە بە دەستگیرکردنی ئەندامەکانمان دەیەوێت پێشێلکارییە نا ئەخلاقی و نا دیموکراتی و نا مرۆییەکانی پەرەپێدەدات لەبەرامبەر ئازادیخوازان، بەڵام ئەمجارە بۆی ناچێتەسەر و هەڵوێستی جیاوازمان دەبێت و چالاکی فراوان ئەنجامدەدەین.

ئەمڕۆ لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە شاری سلێمانی، تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکانی گشتی تەڤگەری ئازادیی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا، پەیامێکی لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە ڕاگەیاند، لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لە شاری هەولێر.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا تارا حسێن ئاماژەی بەوەدا: تەڤگەری ئازادیی ڕێکخستنێکی سیاسی کۆمەڵایەتی مۆڵەت پێدراوە و دەتوانێت لە تەواوی عێراقدا کاربکات، بەڵام بەردەوام گرتن و هەڕەشە و دژایەتی لەسەر تەواوی ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی بەڕێوەدەچێت، ئێستاش چەند ڕۆژێکە هەڵمەتێکی ڕەشبگیریی لەلایەن پەدەکە وە لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە لەسەر ئەندامەکانمان، ئەندامەکانی ئێمە هەموو خۆبەخشن و خاوەن پرەنسیپ و ئەخلاقن و خاوەنی ڕابردوویەکی پاکن، کەسانێکی وڵاتپارێزن بەتایبەتی ئەو ئەندامانەی کە ئێستا لە شاری هەولێر دەستگیرکراون، لە ناویاندا پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی و کەسانی وڵاتپارێزن، بۆیە پەدەکە ئیسپاتیکرد کە نە پارتە نە دیموکراتە نە کوردستانییە.

وتیشی: تاکە تاوانی ئەندامانی ئێمە، کە لای پەدەکە تاوانە ئەوەیە کە خاوەنی فکرن و دەیانەوێت کۆمەڵگا هۆشیاربکەنەوە، تاکە چەکی تەڤگەری ئازادیی ئایدۆلۆژیا و فکرە، کە دەمانەوێت کۆمەڵگا خاوەن ئیرادە و ڕێکخستووبێت، لەبری ئەوەی کە ببن بە کرێگیراوی داگیرکەران، لە بەرامبەر تەسلیمییەتیدا تێکۆشان پێشبخەن، تەڤگەری ئازادیی ئەمڕۆ تاکە هێزە کە خاوەنداریی لەگەلەکەی دەکات و هەڵوێستی هەیە، هەر بۆیە پەدەکە پلانی زۆر مەترسیدارتری هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان، دەیەوێت ئەو دۆخەی ئێستا پەرەپێبدات لە گەندەڵی و نادادیی و نەبوونی ئازادیی و بڕینی مووچە، هەروەها دەیەوێت هاوکاریی زیاتری داگیرکاریی بکات و هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسی کۆمەڵکوژیی بکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هەناسەیەی کە لە هەولێر و دهۆک و بادینان هەیە، پەدەکە دەیەوێت بەتەواوەتی بیخنکێنێت و لەناو ئاوی لێڵدا مەلەی خۆی بکات، دەمانەوێت ئەوە ڕابگەیەنین کە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی بە گرتن و هەڕەشە و لێدان و تەنانەت کۆمەڵکوژکردنیشمان سارد نابینەوە و ناوەستین، بەردەوام دەبین لە چالاکی و کار و خەباتی تێکۆشانی خۆمان و خاوەنداریی کردن لە گەلی خۆمان، ڕێگە بەبێ مافی و نادادیی و داگیرکاریی نادەین لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە بێدەنگ نابین و بێهەڵوێست نابین لەبەرامبەر پەدەکە، کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشێلکارییە نا ئەخلاقی و نا دیموکراتی و نا مرۆییەکانی پەرەپێدەدات لەبەرامبەر ئازادیخوازان، بەڵام ئەمجارە بۆی ناچێتەسەر هەڵوێستی جیاوازمان دەبێت و چالاکی فراوان ئەنجامدەدەین، چ لە ئاستی هەرێم و عێراق و چ لە ئەوروپا، هەموو ڕێگایەکی مەدەنی دەگرینەبەر لە دژیان، کار و خەباتمان چڕدەکەینەوە لە بەرامبەر سیاسەتە نا دیموکراتی و نا ئەخلاقییەکانی پەدەکە.

جێگای ئاماژەیە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە تەڤگەری ئازادیی، نزیکەی مانگێکە تەحسین یاسین جەعفەر، ئەندامی تەڤگەریی ئازادیی لەشاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، دوو ڕۆژ لەمەوبەریش بە هەمان تۆمەت پیاوێک و ژنێکیان بەناوەکانی سەمیرە حەمەد ئەمین و مام سامی دەستگیرکرد، هەروەها هەڵۆ سامی، شاعیری گەنج لە هەولێر، لە فەیسبووکی خۆیەوە ڕایگەیاند، ئاسایش هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و دایک و باوکیان دەستگیکردووە، بە وتەی هەڵۆی کوڕیان، باوکی ئازادکراوە و دایکی تا ئێستا لە بێسەروشوێنە و نازانن لە کوێ دەستبەسەرە.

د.ع

دواتر

لە ئەڵمانیا كەمپینی ئازادیی بۆ زەینەب جەلالیان بەرێوەچوو

پێشتر

گەرمیان، خولێک بۆ شارەزابوون لە یاسای باری کەسێتی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار

چالاکیی پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدیخان بەردەوامە

چالاکیی پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدیخان بەردەوامە

28 كانونی دووه‌م 2021
سی پی تی سەردانی تورکیای کردووە، بەڵام نەچوەتە ئیمراڵی

سی پی تی سەردانی تورکیای کردووە، بەڵام نەچوەتە ئیمراڵی

28 كانونی دووه‌م 2021

چالاکیی زیندانیان دژی گۆشەگیری ٦٣ ڕۆژە بەردەوامە

ئەرشیفی ٣٢ ساڵی میدیای كوردی لە کەرکوک دەستی بەسەردا گیرا

سەردانەکەی خلوسی ئاکار بۆ “لێدانە لە هەرێم و شەڕی نێوان کوردانە”

هەولێر، كۆمپانیایەك چوار هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵیی دەكاتە پرۆژە

پێشتر
rojnews

گەرمیان، خولێک بۆ شارەزابوون لە یاسای باری کەسێتی کرایەوە

زۆرترین خوێندراو

قارەمان شوکری زەینەدین

هێزێکی دەمامکدار قارەمان شوکرییان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرد.. نوێکرایەوە

27 كانونی دووه‌م 2021

هێزێکی دەمامکداری ئاسایشی پەدەکە لە کۆمەڵگەی سیرێ هەڵدەکەوتنە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری زەینەدین و دەستگیری دەکەن، سەرباری تێکدانی ماڵ...

بە ڤیدیۆ..هاواری دایکی قارەمان شوکری بۆ کوڕەکەی

بە ڤیدیۆ..هاواری دایکی قارەمان شوکری بۆ کوڕەکەی

27 كانونی دووه‌م 2021

ئەمڕۆ ئاسایشی کۆمەڵگەی سیرێ هەڵیانکووتاوەتەوە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری و دەستگیریان کردووە، بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان، هێزەکە ماڵ و دوکانەکەیان...

جۆ بایدن

کۆمارییەکان یەکەم بەربەستیان لەبەردەم بڕیارێکی بایدندا دروستکرد

27 كانونی دووه‌م 2021

دادگای فیدراڵی ئەمریکا، بڕیارێکی جۆ بایدنی لە بارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی نایاسایی هەڵپەسارد، ئەوەش یەکەم ڕێگری کۆمارییەکانە لە بەردەم سەرۆکە نوێیەکەی...

“تورکیا و پارتی دەیانەوێت یەکێتی پەلکێشی شەڕ بکەن”

“تورکیا و پارتی دەیانەوێت یەکێتی پەلکێشی شەڕ بکەن”

27 كانونی دووه‌م 2021

ڕێکەوت ئیسماعیل چاودێری سیاسی دەڵێت: تورکیا ئامادەکاری کردووە بۆ شەڕ لە دژی شەنگال و قەندیل، عێراق بەمە ڕازینەبووە، بەڵام پارتی...

گەنجە کوژراوەکە

شوانێک شوانێکی دیکەی بە چەقۆ کوشت

27 كانونی دووه‌م 2021

لە ئەنجامی دەمەقاڵەی نێوان دوو شوان، لە سنوری شارەدیی بازیان شوانێکیان ئەوەی دیکەی بە چەقۆ کوشت. کوژراوەکە گەنجێکە بە ناوی...

بۆچی عێراق دەست بۆ کارتە بەهێزەکەی دەبات دژی تورکیا؟

بۆچی عێراق دەست بۆ کارتە بەهێزەکەی دەبات دژی تورکیا؟

26 كانونی دووه‌م 2021

دوای ڕازی نەبوونی بەغدا بە مەرجەکانی ئەنقەرە بۆ "هێرشکردنە سەر پەکەکە"، دەوڵەتی تورکیاش ڕەتیکردووەتەوە بچێتە ژێرباری داواکارییەکەی کازمیی بۆ گەڕاندنەوەی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke