جارێكی دیکە داوای بینینی ئۆجالان ڕەتکرایەوە

پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمراڵی، جارێكی تر داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی‌ شاری بوورسا كرد، بەڵام وەک جارانی پێشوو داواكاریی پارێزه‌ران بۆسه‌ردانی ئیمراڵی ڕه‌تكراوه‌یەوە.


ئەمڕۆ، هەریەک لە نەورۆز ئوسال، مەزڵوم دێنچ و فوئاد جوشاجاک، پارێزه‌رانی عەبدوڵائۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، بۆ جاری ٧٨٠هه‌م داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی له شاری‌ بوورسا كرد. بەڵام ئەمجارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.

له‌ ٢٧ی ته‌مموزی ٢٠١١ به‌دواوه‌ ڕێگه‌ به‌ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران نادرێت و تا ئێستا ٧٨٠ جار داواكاریی پارێزه‌ران بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

 

ش.ف