جارێکیتر دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ناڕەزایی دەردەبڕن

جارێكی دیكە بەشێك لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم بۆ ساڵ خوێندنی ٢٠١٥ – ٢٠١٦، دژی دانەمەزراندنیان خۆپیشاندانێکیان لە شاری هەولێر ئەنجام دا.


ئەمڕۆ بۆ جاری دەیەم خوێندكارە دەرچووە یەكەم، دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لە بەردەم پەرلەمانەوە تا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بە وتەی خۆیان، ژمارەی ئەو دەرچووانە نزیكەی ١٥٠٠ کەسن، لەو ڕێژەیە ئەمڕۆ نزیکەی ٢٠٠ خوێندکار بەشداری خۆپیشاندانەکە بووە.

ئەو خوێندکارانە داوای سەرەکییان دامەزراندە، بەڵام وێڕای بەڵێنەکانی حکومەت، تا ئێستا دانەمەزراون.

ڕێباز سدیق یەکێک لە دەرچووانە و دەڵێت، لە ١٤-١-٢٠١٩دا نێچیرڤان بارزانی بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرکردوون، بەڵام بڕیارەكە تەنها بە زارەكی بووە، وتیشی: دەمانەوێت بكرێتە نووسراوێكی فەرمی و  بۆئەوەی دابمەزرێن.

س.ح