چوؤرشەممە, 8 أبر 2020 – 18:44 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕێکاری نوێی قەدەغەی هاتووچۆوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگاری سلێمانیدا سێ خاڵ خراوەتە ڕوو، کە بریتییە لەمانە:
١- لە سەعات (١٢)ی شەو تا سەعات (٨)ی بەیانی ڕێگا بە جوتیاران دەدرێت سەردانی کێڵگەو شوێنە کشتوکاڵییەکانیان بکەن، بە مەرجێک یەکێک لەم بەڵگەنامانە پیشانبدەن (گرێبەستی کشتوکاڵیی، خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی بە تاپۆ، مۆڵەتی پڕۆژەکەی، بەڵگەیەکی فەرمیی کە سەلمێنەری کارە کشتوکاڵییەکەی بێت) و پابەندی تەواوی ڕێکارە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان بن. لە سەعات (٤)ی پاش نیوەڕۆ تا سەعات (٦)ی پاش نیوەڕۆ ڕێگەیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە ناوشار، بەهەمان ئەو مەرجانەی سەرەوە.
٢- ئاڵوگۆڕو هاتووچۆی کۆمپانیاکانی پاسەوانیی (سکوریتی)؛ بەیانیان لەماوەی دوو سەعاتدا (٦-٨ی بەیانی)و ئێواران لەماوەی دوو سەعاتدا (٦-٨ی ئێوارە) دەبێت.
٣- لە ڕۆژی (١٢/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە دەست بە کوتان دژی سیل و هەوکردنی جگەرو ئیفلیجی مناڵان دەکرێتەوە بە دوو قۆناغ: قۆناغی یەکەم ئەو مناڵانە دەگرێتەوە کە لەپێش (٢٠/ ٣/ ٢٠٢٠)دا لەدایکبوون و لە قۆناغی دووەمدا ئەو مناڵانە دەگرێتەوە، کە لەدوای ئەو ڕۆژەوە لەدایکبوون، بەشێوەیەک کە خێزانەکان پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکانەوە.
د.ع