KURDÎ
العربية
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 24, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

جوتیاران: ڕێگە نەدەن خەریكی كشتوكاڵ بین گرانیی دروست دەبێت

  Roj News
18/04/2020 - 5:01:07 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
جوتیاران: ڕێگە نەدەن خەریكی كشتوكاڵ بین گرانیی دروست دەبێت
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هەینی, 10 أبر 2020 – 07:28  ڕۆژنیوز- كەركوك

https://youtu.be/T0PUqFqXwjg”>

ساڵانە لە وەرزی بەهاردا و بەتایبەت لەمکاتەدا، جووتیارانی سنوری پارێزگای کەرکوک دەچنە سەر كێڵگەكانیان بە مەبەستی كاری كشتوكاڵ و چاندنی بەرهەمە هاوینەكان، بەڵام بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆەوە لەئێستادا جگە لە شەوان بەیانیان زوو، ڕێگە بە جوتیارانی سنوری پارێزگاکە نادرێت لە كەركوكەوە بچنە لادێ و كێڵگەكانیان بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری كشتوكاڵی، هەروەها ڕێگە بە جوتیارانی گوندەكانیش نادرێت سەردانی شارەكە بكەن بە مەبەستی كڕینی پێداویستی كشتوكاڵی.

میقداد ئەحمەد، هاوڵاتیەكی گوندی جولحانە لە سنوری شارەدێی شوان لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز، وتی: “لەوكاتەی كە نەخۆشی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە بازگەکانی كەركوك و دەرەوەی شار ڕێگەمان پێنادەن هاتوچۆ بكەین بۆ سەر كارەكانمان، ئەم وەرزە وەرزی چاندنی بەرهەمە هاوینەكانە ئەگەر ئێمە لەم كاتەدا سەرقاڵی چاندنی بەرهەمەكان نەبین ئەوا دە، یان پانزە ڕۆژی دیکە ناتوانین كارەكە بكەین، چونكە كەش و هەوا گەرم دەبێت، بۆیە داوا لە حكومەتی هەرێم و عێراق دەكەین كار ئاسانی بۆ جوتیاران بكەن”.

ئە جوتیارە ئەوەشی وت: “گەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات و جوتیار كار نەكات و بەرهەم نەخاتە بازاڕەوە ئەوە بە یەكجاری ژێرخانی ئابووری دەڕوخێت، خەڵكی هەیە ڕەز و باخی هەیە دەیەوێت دەست بە ئاوادانی بكات بەڵام ڕێگە نادەن، ئەگەر وەها بەردەوام بێت ئەوا ڕەز و باخەكان وشك دەكەن و زیانی زۆر بەر جوتیار دەكەوێت، ئێمە لە نێوان هەرێم و كوردستانیش ڕێگریمان لێدەكرێت بەرەو كەركوك حكومەتی عێراق ڕێگەمان نادەن و بەرەوە تەق تەق هەرێم ڕێگەمان پێنادات“.

سەمەد خورشید، جوتیارێکی دیکەیە و خەڵکی گوندی خاڵخاڵانە لە سنوری شوان لەسەر هەمان پرس بۆ ڕۆژنیوز بەمجۆرە قسەیکرد “ئەم دۆخە كاریگەری زۆر لەسەر جوتیار دەكات بە تایبەت ئەم وەزرە كە كاتی چاندنی بەروبوومی كشتوكاڵیە بە گشتی بە هەموو جۆرە بەرهەمەمێكەوە، بۆ نموونە خۆم باخی هەنجیر و هەنار و ترێم  هەیە ئەگەر لە ئەمڕۆ بە دواوە نەچم ئاوی نەدەم ئەوا وشك دەكات، جگە لەوەش ڕەنجی چەند ساڵەم بە فیڕۆ دەچێت جگە لەوەی بەرهەمەكەی دەڕوات و باخەکەش وشك دەبێت، چونكە گەرمای كەركوك زۆر بەتینە هەندێ جار دەگاتە ٥٠ پلە، ئەگەر باخ دوو ڕۆژ جارێك ئاوی نەدەیت ئەوا وشك دەكات، چەندین ساڵە ئێمە ڕەنج دەدەین پارەی تێدا خەرج دەكەین چۆن دەبێت ڕێگەمان نەدەن و ڕەنجمان بە فیڕۆ بچێت. “

ئەو جوتیارە ئەوەشی ووت: “دەبێت حكومەت ڕێگە چارەیەك بۆ جوتیاران بدۆزێتەوە باخ و كشتوكاڵ وەكو منداڵ وایە ڕۆژانە پێویستی بە خزمەت كردن هەیە، ئەگەر لەم دۆخەدا ڕێگە بە جوتیار نەدەن كە بەرهەمەكانیان بچێنن ئەوا لە چەند مانگێكی تردا گرانی دروست دەبێت”.

لە بەرامبەردا دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركوك دەربارەی كێشە و ڕێگە گرتن لە جوتیاران بۆ ڕۆژنیوز وتی: “دوای كۆبوونەوەی شانەی قەیرانەكانی كەركوك كۆمەڵێك بڕیار دەركرا، یەكێك لە بڕیارەكان ئەوە بوو كە پێویستە هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك، كە كۆمەڵێك ڕێنمای تازە دەرچووە ئەو كەسانەی كەوا حەوزی ماسیان هەیە یاخود كێڵگەی پەلەوەریان هەیە كە ڕێگە پێدانیان بۆ بكرێت بۆ بازگەكان بۆ ئەوەش دەبێت بەڵگەی كارەكەی ببات بۆ كشتوكاڵی كەركوك تا ڕێگە پێدانی بۆ بكەن، وە بۆ جوتیارانیش بەهەمانشێوە كە كاتی ئەوەیە گەنم جۆ دەرمان بكرێت ڕێگە پێدانیان بۆ دەكرێت”.

بەپێی بەدواداجوونی ڕۆژنیوز سەرەڕای ئەوەی كە شانەی قەیرانەكان ئەم بڕیارەیداوە بەڵام لە سەرجەم بازگەكان وەک پێویست ڕێگە بە جوتیاران نادرێت بچنە سەر كارەكانیان.

ک.س

دواتر

٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

پێشتر

هاوڵاتییانی گەرمیان داوای دڵنیایی لە تەندروستیی ئۆجالان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار

لە قامیشلۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم شەڕ ڕوویدا

لە قامیشلۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم شەڕ ڕوویدا

23 كانونی دووه‌م 2021
چالاکییەکە

گەنجانی شەنگال ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی بەغدایان شەرمەزارکرد

23 كانونی دووه‌م 2021

مەخەدەشە: هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانن لە تێکۆشان دوورمان بخەنەوە

ناوی ٣ شەهیدەکەی لە تۆپبارانەکەی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون ئاشکرابوون

لە سنووری کەرکوک و قەرەچوغ حەوت چەتەی داعش کوژران

باڵەکایەتی، شاندێكی پەرلەمان سەردانی شوێنی بۆردومانەكەیان كرد

پێشتر
هاوڵاتییانی گەرمیان داوای دڵنیایی لە تەندروستیی ئۆجالان دەکەن

هاوڵاتییانی گەرمیان داوای دڵنیایی لە تەندروستیی ئۆجالان دەکەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

rojnews

ناوی ٣ شەهیدەکەی لە تۆپبارانەکەی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون ئاشکرابوون

23 كانونی دووه‌م 2021

سوپای دەوڵەتی تورک گوندەکانی کانتۆنی شەهبای تۆپباران کرد و بەهۆیەوە سێ کەس شەهید بوون کە دوو کەسیان منداڵن و ٦...

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

22 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە، پشتگیریی ئەو هێزانەی، کە لەژێر چەتری 'ئای سی ئۆ ئاڕ'دا کۆبوونەوەتەوە بۆ پەکەکە، بەرز دەنرخێنێت و...

ئەرشیڤ

عەین عیسا، شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەک و تەرمی چەتەکاندا گرت

21 كانونی دووه‌م 2021

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی دیکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و...

لە قامیشلۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم شەڕ ڕوویدا

لە قامیشلۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم شەڕ ڕوویدا

23 كانونی دووه‌م 2021

لە شاری قامشلۆ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شارەکە و هێزەکانی "دیفاع وەتەنی" سەر بە ڕژێمی سوریا شەڕ ڕوویدا. ئەمشە...

لە درعا ئامادەکاریی بۆ پێکدادانی نێوان ڕوسیا و ئێران دەکرێت

لە درعا ئامادەکاریی بۆ پێکدادانی نێوان ڕوسیا و ئێران دەکرێت

22 كانونی دووه‌م 2021

هێزەکانی فیرقەی چواری سەر بە ڕژێمی ئەسەد کە لە ژێر ڕکێفی ئێراندایە، هێزێکی گەورەی سەربازیی ڕەوانەی پارێزگای دتعا دەکات لە...

پەرلەمانتاران لە شوێنی بۆردومانەکە

باڵەکایەتی، شاندێكی پەرلەمان سەردانی شوێنی بۆردومانەكەیان كرد

23 كانونی دووه‌م 2021

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان، سەردانی ئەو شوێنەیانکرد لە باڵەکایەتی کە دوێنێ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومانکرا، پەرلەمانتاران داوایان کرد...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke