هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، پەدەکە دەیەوێت لەڕێگەی دروستکردنی سیناریۆوە چەواشەکاریی دژی پەکەکە بکات، جگەلەوەش دەستیان بەسەر ماسکدا گرتووە کە گەریلا دژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک بەکاریدەهێنێت، ئەوەش واتای ئەوەیە دەیانەوێت گەریلا بە کیمیایی شەهیدببێت، دەشڵێت: ئەگەر ئەمریکا ئاسمانی عێراق نەکاتەوە تورکیا ناتوانێت بۆردوومان بکات.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ستێرک تیڤی تیشکی خستەسەر سیناریۆیەکانی ئەمدواییەی پەدەکە، کە دژ بە پەکەکە و بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوی دەکەنەوە.
هاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت: پەدەکە دەڵێت ‘دەستمان بەسەر ماسكی كیمیایی و هه‌ندێک چه‌كدا گرتووە، كه بۆ په‌كه‌كه نێردرابوون” هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كی كیمیایی بەكارده‌هێنێت و په‌كه‌كه‌ش ئه‌و ماسكانه به‌كارده‌هێنێت، واتاكه‌ی به‌م جۆره‌یه، با ئه‌و ماسكانه نه‌گه‌نه گه‌ریلا و هه‌موویان به كیمیایی شه‌هید ببن، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت گه‌ریلا به كیمیایی شه‌هید بكات، گه‌ریلا پاكتاو بكات و به‌م جۆره كوردان پاكتاو بكات، په‌ده‌كه‌ش به‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی خزمه‌ت به‌م سیاسه‌ته ده‌كات، ئه‌م سیاسه‌ته خزمه‌ت به گه‌لی كورد ناكات، خزمه‌ت به داگیركه‌ران و دوژمنانی گەلی کورد دەکات.
دەشڵێت: هه‌روه‌ها هه‌واڵێكی تریان بڵاوكرده‌وه، گوایه هه‌ندێک لایەنگری په‌كه‌كه ویستوویانه به‌نداوی دهۆك بته‌قێننه‌وه و به چه‌كه‌وه دەستگیریان کردوون، دوای ڕۆژێک ئاشكرابوو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هێناویاننه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و قسه‌یان پێكردوون، پێشمه‌رگه‌ی خۆیانن، هه‌ندێكیان چه‌ته‌ی ڕۆژ بوون، هه‌ندێكیشیان له‌ناو خۆیاندابوون، به جلی سه‌ربازیی خۆیانه‌وه ئاشكرابوون، مرۆڤ هه‌واڵی درۆ ده‌كات به‌ڵام به‌و جۆره نایكات، بۆچی ڕووده‌كه‌نه ئه‌و هه‌واڵه درۆیینانه‌ن و ئه‌و شێوازه چه‌په‌ڵانه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌موو كه‌سێك بخه‌ڵه‌تێنن، به‌م جۆره سیاسه‌تی خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن و نه‌هێڵن كه ڕاستییەکان ببینرێن.
بایک بەپێویستیشی دەزانێت، کە په‌ده‌كه ده‌ست له‌و سیاسهتانەی هەڵبگرێت و دەڵێت: ئه‌م سیاسه‌ته خزمه‌ت به په‌ده‌كه ناكات، خزمه‌ت به گه‌لی كورد ناكات، ئێمه وتمان بۆ گه‌لی كورد ده‌رفه‌تی مێژوویی هاتوونه‌ته ئاراوه، پێویسته ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێندرێت، به خوڵقاندنی یه‌كێتیی گه‌لی كورد ئازادیی ده‌توانرێت به‌ده‌ستبهێنرێت، سه‌رباری بانگه‌وازه‌كه‌شمان په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک ده‌جوڵێته‌وه و خزمه‌ت به سیاسه‌تی توركیا ده‌كات، به‌م سیاسهتانەی له‌ناو گه‌لی كورد و بادینان و تەنانەت له‌ناو خودی پەدەکەش ڕێزیان له خۆی داماڵی، زیانێكی گه‌وره‌یان به خۆیان و گه‌لی كورد گه‌یاند، ناتوانن په‌كه‌كه پاكتاو بكه‌ن، پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌وه بزانێت.
بایک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە بێدەنگیی حکومەتی عێراق دەکات بەرامبەر هێرشەکاتی تورکیا و دەڵێت: عێراق لاوازه، هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌بینێت، زۆر لایه‌ن گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر عێراق، ده‌یانه‌وێت له عێراق كاریگه‌رییان هه‌بێت و سیاسه‌تی خۆیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌سه‌پێنن، په‌یوه‌ست به‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له زاپ ده‌كرێت عێراق ده‌نگ هه‌ڵنابڕێت، به‌ڵام لێدوانه‌كان زۆر لاواز بوون، توركیا، په‌ده‌كه و ئه‌مریكا باش ئه‌وه ده‌زانن، ده‌یانه‌وێت سوود له لاوازیی عێراق وه‌ربگرن و ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن.
ئاسمانی عێراق ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌مریكادایه، ئه‌گه‌ر ئەمریکا نه‌یه‌وێت، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانن بێنه عێراق و باشووری كوردستان، بەڵام ئه‌مریكا ئاسمانی بۆ كردووه‌ته‌وه و فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ره‌كانی توركیا ده‌توانن سیخووڕیی بكه‌ن و بۆردوومان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه چی نیشان ده‌دات؟ نیشان ده‌دات كه له پشت ئه‌م شه‌ڕه‌وه ناتۆ و ئه‌مریكا هه‌ن.
ب.ل