KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, شوبات 1, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

جەمیل بایک: پەکەکە بە گروپێکى پێنج کەسیی دەستیپێکرد و ملیۆنان کەسی کۆکردەوە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
25/11/2021 - 2:20:19 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
جەمیل بایک: پەکەکە بە گروپێکى پێنج کەسیی دەستیپێکرد و ملیۆنان کەسی کۆکردەوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، كروپێكى ٣ بۆ ٥ و ١٠ بۆ ٢٠ کەس بوو، بەڵام ئێستا پەکەکە ملیۆنان کەسی کۆکردەوە و ڕێکیخستەوە و خستنیە سەر پێ، ئێستا تێکۆشانی گەریلا لە هەر چوار بەشی کوردستان و جیهان بەهێزتر بووە و کاریگەریی زیاتر بووە.

 جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکی ئاژانسی فورات-دا، تیشکی خستووەتە سەر دامەزراندنی پەکەکە و ڕۆڵ و کاریگەییەکانی،  فورات بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەی بڵاوکردووەتەوە و لێرەدا وەڵامەکانی جەمیل بایک، دەخەینەڕوو.

رێبەر ئاپۆ تەنها کەسێک نییە

پەکەکە پێشتر بە ئاپۆیی ناسرابوو. لە یەکەم وتەی بزووتنەوەکەمانەوە رێبەرایەتی مۆری خۆی لە هێڵی ئایدۆلۆژیک، تیۆریک و سیاسی دا. لە ڕووی فیکر، شێواز، ئوسلوب، میتۆد و پێگەوە، تێگەیشتن و کارەکتەری رێبەرایەتیی خۆی دەستنیشانکرد. ئێمە وەک شوێنکەوتووان و کەسانێکین، کە لەسەر بیرۆکە و فیکری ئەو بەشداریمان لە بزووتنەوەکەدا کردووە. ئێمە خوێندکاری زانکۆ بووین. کاریگەری بیروبۆچوونە سۆسیالیستەکانی ئەو سەردەمە لەسەر ئێمە هەبوو. ئێمە کتێبمان لەسەر ئەوە دەخوێندەوە و چاودێریی کار و کردەوەکانیمان دەکرد. لە ڕووی دۆزی کوردەوە کەسانێک و مەیلی خاوەن فیکر هەبوون، بەڵام ئێمە گوێمان لە ڕێبەرایەتی گرت و ئێمە هزر و رامانەکانیمان بە دروست زانی. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی دامەزراندنی گروپی ئاپۆیی و پەکەکەوە و هەروەها لە بەشداری و گەشەپێدان و فراوانکردندا کاریگەریی خۆی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ تەنها کەسێک نییە، ئەوەی ئەو بەرجەستەى دەکات فیکر، شێواز، ئوسلوب، میتۆد و پێگەیە.

لەدایکبوونی یەکەم زۆر گرنگە

ئەگەر پەکەکە گەورە و سەرفراز و گەش بێت، لەوەدا پشکی ڕاستبوونی هەنگاوی گەورەی یەکەم و یەکلاکەرەوە هەیە. ڕەگەکان گرینگن، جەوهەر و ناوەرۆک گرینگە. خاک، گوڵ و لپەکانیش بە پێی ژینگەى خۆیان دروست دەکرێن، بۆیە لەدایک بوونی یەکەم زۆر گرنگە. هەر خۆی بۆ ئەوەی مرۆڤ و کۆمەڵگا و بزووتنەوەیەک بناسن، مرۆڤ سەیری کات و سەردەمی دروستبوونی دەکات. ئەوە ڕاستییەکی سۆسیۆلۆژیای زانستییە. دەوترێت تەمەنی ٧ ساڵی چۆن بێت، تەمەنی ٧٠ ساڵیش هەر وا دەبێت. بێگومان گۆڕان هەیە، بەڵام ئەوەش بە دروستکردنی بناغەیەکی تایبەت لەسەر ریشە و رەگێک ئەنجام دەدرێت. هەندێک کەس دەڵێن، بۆچی ئاپۆ بەو رادە زۆرە کاریگەریی هەیە. ئەو بزووتنەوەکەی دروست کرد. ئەو رامان و بیرۆکە، تیۆری، ستراتیژی، سیاسەت و تاکتیکەکانی دیاری کرد. ئێمە دواتر پەیوەندیمان کرد، بەڵام ئێمە بەو فیکر و بیرۆکانە جوڵاینەوە و هەستاین. هاوکات ئێمە دەبووینە پاڵپشت و پشتیوانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ. بێگومان ئێمە ناتوانین وەک ڕێبەر ئاپۆ بیر بکەینەوە و پراکتیزەشی بکەین و کاری پێ بکەین، بەڵام هەموو شت و بابەتە ئەرێنییەکانمان بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ پێکهاتووە.  کەموکوڕیەکانیشمان دەگەڕێتەوە بۆ لایەنە نەگۆڕەکانی خۆمان.

ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لە بزووتنەوەکەدا دەستپێشخەری و ئافرێنەری و هەڵمەتی دەستپێدەکرد. ئێمە هەوڵماندا شوێنی بکەوین و هێڵەکەى جێبەجێ بکەین. هەر خۆی لە هەر شوێنێکدا ئەگەر کەسێک پێشکەوتوو و کاریگەر بێت، ئەو مۆری خۆی لێدەدات. بە دڵنیاییەوە رەنج و هاوکاریی  و کاری هەموان و هاوبەشیکردن هەیە، بەڵام ئەو مۆری خۆی لێدەدات. ئەمەش واقیعێکی مێژووی مرۆڤایەتی و خەباتی سیاسی کۆمەڵگاکانە.

تێکۆشانی گەریلا لە هەر چوار پارچەی کوردستان و جیهان بەهێزتر بووە

پەکەکە ملیۆنان کەسی کۆکردەوە و ڕێکیخستن و خستنیە سەر پێ، تێکۆشانی گەریلا لە هەر چوار پارچەی کوردستان و جیهان بەهێزتر بووە و کاریگەریی زیاتر بووە، لە کاتی گروپی ئاپۆییدا ٣ بۆ ٥ و ١٠ بۆ ٢٠ کەس هەبوون، کاریگەری و ڕێز و دەسەڵاتی دیموکراتی لەناو پەکەکەدا لەو ئاستەدا بوو، کە کەمال و حەقی زووتر و پێشتر ڕێبەر ئاپۆ دەناسن. دوای ئەوەی ڕێبەر  ئاپۆ لە زیندان ئازاد کرا، کێشەی مانەوەی لە ماڵێک دا بۆ دروست دەبێت. ئەو خانووە، کە کەمال و حەقی تێیدا دەژین پێشنیار دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ دەچێتە ئەوێ. کەمال کاتێک باسی ئەو کاتەی دەکرد دەیوت: “لە یەکەم ڕۆژەوە کاریگەریی لەسەر ئێمە دروست کرد. دوای هەفتەیەک ئەو بوو بە بەڕێوەبەری ماڵەکە. لە ماوەی مانگێکدا ئێمە بیر و رامانەکانیمان قبوڵکرد” و بەوەش  تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخاتەڕوو.

ڕێبەر ئاپۆ بە کەسایەتیی خۆی و هێزی فیکر و رامانی خۆی و کارەکەی ڕۆڵی خۆی لە گروپەکەدا بەدەستهێنا

ڕێبەر ئاپۆ لە یەکەم ڕۆژەوە بە هێزی فکر و رامانی خۆی و تایبەتمەندیی رێبەرایەتییەکەى بە ڕێزەوە بە ڕۆڵی خۆی بە دوای چارەسەردا دەگەڕا و بە پراتیکی سەرکەوتوانەى خۆی دەرکەوتوەتە پێشەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە کەسایەتیی خۆی و هێزی فیکر و رامانی خۆی و کارەکەی ڕۆڵی خۆی لە گروپەکەدا بەدەستهێنا. هەموو ئەوانەی چوونە ناو گروپەکەوە و گروپەکەیان ناسیەوە ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆیان بەو شێوەیە بینیوە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە هانی داون و یارمەتیی پێویستی پێداون بۆ ئەوەی هاوڕێکانی کاریگەر و بەهێز بن. هیچ هاوڕێیەک نییە، کە لە ڕێبەر ئاپۆ هێز و ورەی وەرنەگرتبێت. ڕێبەر ئاپۆ دەیوت، هاوڕێیەتیی راستەقینە ئەوەیە، کە هاوڕێیەتیی خۆی بەهێز بکات و ناوچاوانیان بگەیەنێتە ئەستێرەکان. ڕێبەر ئاپۆ بەو شێوەیە ڕاستی ڕێبەرایەتیی خۆی و شێوازی بەڕێوەبردنی پەکەکە و کادێرەکانی چەسپاند.

دوای کودەتا فاشیستی و سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلول پەکەکە لەسەر پێی خۆی مایەوە

دەتوانرێت ئەمە بەڕوونی و ئاشکرا بوترێت، کە بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ئەم بزووتنەوەیە ئەوەندە گەشاوە نەدەبوو و نەیدەتوانی بە کاتە سەخت و دژوارەکاندا تێپەڕێت. دوای کودەتا فاشیستی و سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلول پەکەکە لەسەر پێی خۆی مایەوە و لە ١٥ی تەباخ دا، کە هەڵمەتی گەریلایی نرا، ئەوە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ ڕوویدا. هاوڕێیان لە زیندانەکاندا بڕوایان بە ڕێبەر ئاپۆ هەبوو و بەرخۆدانیان کرد. بەو ڕۆحەی رێبەر ئاپۆ دروستیکردبوو، بەرخۆدانی گەورەیان کرد و ڕێبەر ئاپۆ وتی: شۆڕشی کوردستان قورسە، ئەوانەی بتوانن لە ژێر ئەو قورسی و زەحمەتییە دەربچن دەتوانن پێشەنگایەتیی ئەم شۆڕشە بکەن و بەڕێوەی ببەن، بۆیە هاوڕێیانی زیندان لە سەختترین هەلومەرجدا بەرخۆدانیان کرد. پێش ئەوەی شەهیدبن ڕایانگەیاندبوو، ڕێبەر ئاپۆ بە دڵنیاییەوە ڕێکخستنەکە کۆ دەکاتەوە و تێکۆشان زیاتر و گەشتر دەکات. بڕوایان بەوە هەبوو، کە ڕێبەر ئاپۆ پەرە بە تێکۆشان دەدات و دەیگەشێنێتەوە و زۆر برەوی پێدەدات.

رێبەر ئاپۆ هاوڕێکانی کۆکردەوە

لە دوای ١٢ی ئەیلولەوە، کادیرانی پەکەکەی گەیاندە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لوبنان و کەمپی فەلەستینیەکان. مەشقی گەریلا لە کامپەکانی فەلەستینییەکان کرا. لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨٤دا پەکەکەش لە کودەتای فاشیستی و سەربازیی ١٢ی ئەیلول زیانی بەرکەوتبوو، بەڵام پێداگریکردن، خۆکۆکردنەوە و ڕێکخستنکردنی پەکەکە لەو کاتەدا بووە یەکێک لە گەورەترین کار و خەباتەکانی رێبەرایەتی لە مێژوودا. فاشیزمی سەربازی ١٢ی ئەیلول بەسەر کوردستان و تورکیادا زاڵ بوو بوو و جگە لە زیندانەکان لە هیچ شوێنێکدا هیچ شتێک نەدەکرا. لە تورکیا زۆربەی ڕێکخستنە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان بێ کاریگەر کران و لەناوبران. گروپە کوردییەکان لە دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلولەوە وەک ئەوەى هەرگیز ئەو گروپانە نەبوو بن، نەمان. لەناو پەکەکەدا مەیلی پاکتاوکاری هەبوو، کە دەیانوت، ئیدی نابێت مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ وڵات و هیچ تێکۆشانێک نییە و ناکرێت و دەبێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئاوارە و پەنابەر بین. لە کاتێکدا ئەوانە هەوڵیاندا پاشەکشە بە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهۆی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆوە، رێبەر ئاپۆ هاوڕێکانی کۆکردەوە و پێداگریی لەسەر تێکۆشان و ئامادەکاری بۆ تێکۆشان بە بڕیار و پێداگرییەوە ئەنجامدا و کاری بۆ کرد. هیچ دژواری و سەختییەک نەیتوانی ڕێگری لە ڕێبەر ئاپۆ بکات. ئەو بە شێواز، میتۆد، ئوسلوب و پێگەى خۆی کاریک و تێکۆشانێکی بەڕێوەبرد، کە نمونەى بە دەگمەن لە مێژوودا بینراوە. بۆ ئەوەی داگیرکەری پاکتاوکار بوەستێنرێت و دەست بە تێکۆشان بکات، زۆری و سەختی دایە خۆی، قورسی خستە سەر هەڤاڵةکانی خۆی  و بە دەرفەتێکی کەم و بچووکەوە کاری زۆری کرد و ئافراندنی نرخ و بەهاکانی بۆ خۆی کردە بنەما.

ش.ف

دواتر

فەرماندەیەکى یەژەشە: چەتەکانى داعش ویستیان لە کەسایەتیی ژندا کۆمەڵگایەک لەناوبەرن

پێشتر

لە سلێمانی چالاکیی هاوبەش بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتووچۆ هاتە دەنگ

هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر، لە سنوری سلێمانی قەدەغە کرا

31 كانونی دووه‌م 2023
نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق بە گوێرەی سایتەیشن بڵاوکرایەوە

نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق بە گوێرەی سایتەیشن بڵاوکرایەوە

31 كانونی دووه‌م 2023

كەسوكاری شەهیدانی كیمیاباران هەشت ساڵە چاوەڕێن پەرلەمان یاسایەكیان بۆ پەسەند بكات

هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغەكراو بەردەوامە

هەرێم بەرهەمی ماسی هەناردەی ناوچەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو دەکات

بەسێ هۆزات: بەفەرمی ناسینی جینۆسایدی ئێزدییەکان گرنگە، لەوە گرنگتر دانپێدانانە بە خۆبەڕێوەبەری شنگال

پێشتر
لە سلێمانی چالاکیی هاوبەش بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر ئەنجامدرا

لە سلێمانی چالاکیی هاوبەش بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر ئەنجامدرا

زۆرترین خوێندراو

ڕێبەر ئۆجالان: ڕۆژئاوا نوسەری سیناریۆی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و تورکیا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی پێدرا

ڕێبەر ئۆجالان: ڕۆژئاوا نوسەری سیناریۆی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و تورکیا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی پێدرا

31 كانونی دووه‌م 2023

ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ پارێزەرانی، باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە دژی كردووە...

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

31 كانونی دووه‌م 2023

لە چارەکی كۆتایی سەدەی ڕابردوودا كە كورد تەنها بڕوای بە خەباتی چەكداری هەبووە، ئەو زیاتر لەوە بڕوای بە خەباتی فكری...

شەهید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان

شەهید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان

27 شوبات 2020

"شۆڕشەكەمان بریتیی نییە لە بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی تەسكی گەلی كورد، بەڵكو شۆڕشی دیموكراتی گەلانی عێراقە"، ئەمە وتەیەکی شەهید ئارامە دەربارەی ئەو...

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتووچۆ هاتە دەنگ

هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر، لە سنوری سلێمانی قەدەغە کرا

31 كانونی دووه‌م 2023

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا سەرجەم دامەزراوەکانی سنوری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕێنەدەن...

پەیامە مێژوویەکەی شەهید ڤیان جاف بۆ ژنانی ستەمدیدەی کورد

پەیامە مێژوویەکەی شەهید ڤیان جاف بۆ ژنانی ستەمدیدەی کورد

31 كانونی دووه‌م 2023

بەنزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڤیان جاف، لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی نیشتمان یادی دەکرێتەوە، کە ١٧ ساڵ بەر لە ئێستا...

ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا كۆبووەوە

ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا كۆبووەوە

31 كانونی دووه‌م 2023

ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی ‌و وه‌زیری ناوخۆی توركیا زیاتر له‌كاتژمێرێك پێكه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ و بەپێی ڕاگەیەندراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە دۆسیەی كوژرانی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke