KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئاب 14, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

جەمیل بایک: گەورەترین هاوکاری میت، بارزانییە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
09/07/2022 - 5:33:39 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
جەمیل بایک: گەورەترین هاوکاری میت، بارزانییە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هاوسەرۆکی کەجەکە ئاشکرای دەکات، گەورەترین هاوکاری میت بارزانییە و دەڵێت، سیخوڕی بۆ میت دەکەن و شوێن و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڕێکانمان دیاری دەکەن و دەیدەن بە میت، میتیش دەیانکاتە ئامانج، هۆشداری دەدات لەوەی کە میت لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە کەسانی وڵاتپارێزەوە دەکەن.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات،  لەبارەی پەیوەندی میت و بارزانی هۆشداریی دەدات و چيند زانیاریەکی نوێ ئاشکرا دەکات.

بایک دەڵێت: دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر باکور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کێ بۆ ئازادیی کورد تێبکۆشێت دوژمنی منە، چونکە دەیەوێت ڕیشەی کوردان لە بنەوە هەڵکەنێت، هەربۆیە کێ بۆ کوردان تێکۆشان بکات دەیکەنە ئامانج، توانای دەوڵەتی تورک بەتەنها ئەوەندە نییە کە بتوانێت لە کەلار هەڤاڵ فەرهاد و هاوڕێکانی شەهیدبکات، ئەگەر پەدەکە و پاراستنی پەدەکە و سیخوڕەکانیان، میتیان ئاگادار نەکردبێت، میت ناتوانێت بچێتە کەلار و کۆمەڵکوژییەکی وەها ئەنجامبدات.

لەبارەی هاوکاریکردنی پەدەکە بە میت وتی: گەلی کورد ئەم ڕاستییە باش دەزانێت کە پەدەکە و پاراستنی پەدەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەموو لایەک سیخوڕی بۆ میت دەکەن و زانیاری کۆدەکەنەوە، شوێن و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڕێکانمان بەتایبەتی هاوڕێیانی بەرپرسیار دیاری دەکەن و ئەم زانیارییانە دەدەن بە میت، میتیش لەم ڕێگەیەوە ئەم هێرشانە دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات، ئەگەر پەدەکە هاوکاری میت نەکات ناتوانن لە هیچ شوێنێکی باشووری کوردستان و کەلار یەک هەنگاویش هەڵگرن، پەدەکە بەهەموو شێوازێک لەگەڵ میت کاردەکات و هاوکارن.

تیشکی خستەسەر بێدەنگی عێراق و وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ لەناوبردنی کوردان ئەرک و زەمینەیەکی گەورەی داوە بە میت، میتیش بە هاوکاری پەدەکە ئەم ئەرکە جێبەجێدەکات، ئەم کۆمەڵکوژییانە ئەنجامدەدات، لە باکوریش هاوکاریان هەیە و لەڕێگەی ئەوانەوە هێرش دەکەن، حکومەتی عێراق خۆی بێدەنگ کردووە دەوڵەتی داگیرکەری تورک باشووری کوردستان داگیردەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات و بارەگا دروستدەکات، کەچی حکومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی نییە، ئەمە بەواتای ئەوەدێت کە هاوبەشن لەو کۆمەڵکوژییانە بۆیە بێدەنگن.

وتیشی: ئەگەر هەڵوێستیان هەیە دەبێت ڕووبەڕووی ئەم کۆمەڵکوژییانە ببنەوە، بەڵام بێدەنگن ئەمەش بەواتای ئەوەدێت کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیان پێ ڕاستە. بێگومان گەلی عێراق و هەندێک لایەنیش لەدژی داگیرکارییەکانی دەوەتی تورکن، بەڵام دەبێت فشار ە حکومەتەکەیان بکەن، ئەگەر فشاربکەن حکومەت ناتوانێت ئاوا بێدەنگ بمێنێتەوە چونکە مەترسی گەورە هەیە بۆ سەر عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، پەدەکە و دەوڵەتی تورک فشار لە پارتەکانی باشووری کوردستان دەکەن کە بێدەنگبن لەبەرامبەر داگیرکاریی، هەرکەسێک دەڵێت من بۆ گەلی کورد و ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن پێویستە دژی داگیرکاریی خاوەن هەڵوێستبێت، پێویستە هەڵوێستەکان بکرێنە کردار و بەهێزبکرێن، چونکە ئەمڕۆ میت و دەوڵەتی تورک پەکەکە دەکەن بە بیانوو بەڵام لە ڕاستیدا داگیرکاریی مەترسی جدییە بۆسەر باشووری کوردستان و عێڕاقیش، لەسەر ئەم بنەمایە من بانگەوازیی لە لایەنەکانی عێراق و گەلی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەکەم، لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە، ئەگەر ئەمڕۆ هەڵوێست نیشان نەدەین سبەی گورزی کوشندە دەخۆین.

بایک ئاشکرایدەکات، گەورەترین هاوکاری میت بارزانییە، هەموو کەس ئەمە دەزانێت، ئەگەر بارزانی هاوکاری میتی نەکردبا ئێستا دۆخی کورد زۆر باشتربوو لە ئێستا، چونکە کورد توانای هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوونێکی بەهێزی هەبێت، پەدەکە و بارزانی ڕێگرن لەبەردەم ئەمەدا،  خزمەتی دەوڵەتی تورک دەکەن، بۆیە کۆمەڵگای کوردی ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر ڕووی ڕاستەقینەیان دەبینێت.

هەروەها هۆشدارییەکیدا و وتی: میت بەتایبەتی لەڕێگای تەلەفۆنەوە خۆیان دەگەیەننە وڵاتپاریزان، خانەوادەی شەهیدان، تێکۆشەران و ڕەنجدەران، زەمینە دەخەنە بەردەستیان و بە زمانێکی نەرم دەڵێن پارەتان پێدەدەین، کارتان بۆدەدۆزینەوە و ئەگەر دۆسییەتان هەبێت ئێمە لەناویدەبەین، دەڵێن کێشەی ئێمە لەگەڵ کورد نییە و تەنها کێشەمان لەگەڵ پەکەکە هەیە دوای ئەوەی ئەوانمان لەناوبرد، کێشەی کورد چارەسەردەکەین، دەیانەوێت سەر لە هەموو کەسێک تێکبدەن و بڵێن ئێمە لەدژی پەکەکەین و دۆستی کوردین، بەم تاکتیکە گەل و پەکەکە لە یەکتر دووربخەنەوە،  ئەو کەسانەشی کە رازی نابن خزمەتیان بکەن هەرەشەی کوشتنیان لێدەکەن و هەندێکیشیان دەکوژن، دەڵێن ئەگەر ئێوە لە دژی پەکەکە و گەریلا نەوەستنەوە ئێوەش لەنادەبەین.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ خیزانەکان قسەدەکەن و هەڕەشەیان لێدەکەن و دەڵێن خزمەت بکەن ئەگەر نا دەتانکوژین، ئەگەر کاربکەن لە کار دەرتان دەکەین و دەستگیرتان دەکەین، هەمیشە فشاردەکەن لەسەر کۆمەڵگا و شەڕێکی دەرونی بەڕیوەدەبەن، ئامانجیان ئەوەیە سەر لە گەلی کورد تێکبدەن و لە تەڤگەرەکەمان دووریان بخەنەوە و دژی کورد بەکاریانبهێنن.

لەکۆتایشدا بانگەوازییەکی کرد و وتی: کەسێک کە خۆی بەکورد دەزانێت و وڵاتپاریز و دیموکراسیخوازە و دژی فاشیزمە و نایەوێت لە مرۆڤایەتی دەربچێت، کاتێک میت تەلەفۆنی بۆکردن پێویستە گفتوگۆیان لەگەڵ نەکەن بە زمانێکی توند وەڵامیان بدەنەوە و تەلەفۆنەکە بەڕوویاندا دابخەن، هەروەها کەسانی دەوروبەریان لە میت ئاگاداربکەنەوە و بڵێن میت کارێکی وەها دەکات و دەبێت هەموو لایەک ئاگاداربن.

وتیشی: دەبێت گەلی ئێمە نەکەونە ژێر کاریگەری ئەوان و داواکارییەکانیان قبوڵ نەکەن، مرۆڤایەتی و ناموسی کوردی وڵاتپاریز نابێت بە پارە بگۆڕنەوە.

ها-غ

 

 

دواتر

هه‌په‌گه‌: ١٩ داگیركه‌ر سزادران، ٢ ئۆتۆمبێلی زریپۆش تێكشكان

پێشتر

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار

هاوڵاتییان: ئامادەیی ڕێبەر ئۆجالان لە کێشەکاندا گەیشتن بە چارەسەریی زیاتردەکات

هاوڵاتییان: ئامادەیی ڕێبەر ئۆجالان لە کێشەکاندا گەیشتن بە چارەسەریی زیاتردەکات

14 ئاب 2022
دژی ھێرشی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕانیە گردبونەوەیەک ئەنجامدرا

دژی ھێرشی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕانیە گردبونەوەیەک ئەنجامدرا

13 ئاب 2022

سەرەڕای ڕێگری هێزە ئەمنیەکانی دهۆک ساڵیادی شەهید وەدات لە سەر گڵکۆکەی کرایەوە

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بارەی شەهیدکردنی ڕێزان جاوید پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەوڵەتی داگیركەری تورك گوندەكانی ئامێدیی تۆپباران دەكات

هەپەگە: چوار داگیرکەر سزادران و سێ سیستمی کامێرای چاودێریی تێکشکێندران

پێشتر
ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووەتەوە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووەتەوە

زۆرترین خوێندراو

تەرمی شەهیدان ڕێزان جاوید و دژوار كۆبانی بەخاكسپێردران

تەرمی شەهیدان ڕێزان جاوید و دژوار كۆبانی بەخاكسپێردران

13 ئاب 2022

بە بەشداریی هەزاران كەس لە دانیشتووانی هەرێمی جزیرە و بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، لە مەراسیمێكی شایستەدا تەرمی شەهیدان ڕێزان...

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

12 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە گردی مام ڕەش بڵاوکردەوە، کە گەریلاکان هەڵدەکووتنە سەر سەنگەرێکی سوپای تورک و هەشت داگیرکەر...

ساڵح موسلیم: ڕووسیا ڕازی نەبووە بە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

ساڵح موسلیم: ڕووسیا ڕازی نەبووە بە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

13 ئاب 2022

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات – پەیەدە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تورکیا لە هێرشەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پاشگەزبووەتەوە و ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ش پووتینه ‌و...

وەدات حسێن

پەدەکە تاوانباری یەکەمە لە تیرۆرکردنی وەدات حسێن

13 ئاب 2022

شەش ساڵ بەسەر تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا هیچ کەسێک بە هۆی ئەو تاوانەوە دەستگیر...

دەوڵەتی تورک دەستبەرداری گروپە چەتەکانی دەبێت

دەوڵەتی تورک دەستبەرداری گروپە چەتەکانی دەبێت

13 ئاب 2022

گروپە چەتە سوریەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک هەست بە فرۆشتنیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکەن و ماوەی سێ رۆژە بەردەوام خۆپیشاندان...

موراد قەرەیلان: ئەوەی ئەردۆغان بۆی چووەتە ئێران بەدەستی ناهێنێت

 موراد قەرەیلان: ئەوەی ئێستا لە جیهاندا ڕوودەدات شەڕی جیهانیە

13 ئاب 2022

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند ئەوەی ئێستا لە جیهاندا رودەدات شەڕی جیهانیە و جیهان ئیتر گۆڕدراوه‌ بۆ جیهانێكی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke