چوؤرشەممە, 15 أبر 2020 – 23:35 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا’ی لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵە و دانیشتووی دەربەندیخانە و بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە”.
بەم حاڵەتەوە، کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٣٣٥ حاڵەت، لە نێویاندا چوار مردن هەیە و ١٩٨ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
س.ح