ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبی شیوعی ڕایگەیاند، ئێمە دژی شەڕی کورد بە کوردین، چونکە شەڕى ناوخۆ ناتوانێت پرۆسه‌ی گه‌یشتنی كورد به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ برەو پێبدات و ئێمە دروستبونی یەکێتی نەتەوەیی و ئاشتى بە گرنگ دەزانین.
سەرەڕای بەردەوامیدان بەداگیرکاری و شەڕکردن لەگەڵ هێزێکی کوردی وەک پەکەکه، تورکیا بەردەوامە لە هەوڵی دروستکردنی شەڕی کورد بە کورد لە باشووری کوردستان و دەیەوێت ئەو ئامانجەی خۆی ناتوانێت بەدەستی بێنێت، بە شەڕی کورد بەکورد بەدەستی بێنێت.
هۆشیار عەبدولعەزیز، ئەندامى سەرکردایەتی حزبی شیوعی ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند، “بڕوامان وایه شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی كورد به كورد، ناتوانێت پرۆسه‌ی گه‌یشتنی كورد به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ برەو پێبدات و ئێمە له‌گه‌ڵ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئاشتین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی و نه‌یاری ئێمه نه‌توانێت ئه‌و پته‌وییه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بشوێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش دروستبوونی یەکێتی نەتەوەیی بە گرنگ دەزانین’.
ئاماژەى بەوەشکرد، ‘بێگومان نه‌یارانی كورد و كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی دروستكردنی ناكۆكی و پێكهێنانی جۆرێك له دژایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی خواستی ئێمه دەدەن و شەڕی ناوخۆ، هه‌وڵێكی به‌رده‌وامی نه‌یارانی كوردە، چ توركیا یان ئێران یان هه‌ر ده‌سته و گروپی نه‌یارێكی كورد بێت ئه‌م پرۆسه‌یه درێژه پێ ده‌دات”.
دەشڵێت، ‘بێگومان ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات، ئێستا له‌و سنوره‌ی كه پارتی كرێكارانی كوردستان له شه‌ڕێكی ئاڵۆزدایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌مان هه‌وڵ به ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌م پرسه گه‌وره بكرێته‌وه” .
ئەوەشى خستەڕوو، “ئێمه له حزبی شیوعی كوردستان، چ له رابردوو و داهاتوو و ئێستاش بڕوامان وایه نه‌یارانی ئێمه له ڕێگای ئه‌و فشار و ئاڵۆزیەکانەوە ده‌یانه‌وێت شه‌ڕێكی ناوخۆی كورد به‌كورد چ له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان یان له هه‌رێم دروست بكه‌ن”.
باسیلەوەشکرد، “ئێمه له ڕێگای كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن و وتارمانه‌وه هه‌میشه جه‌ختمان له‌وه كردوه‌ته‌وه و بانگه‌وازی ئه‌وه‌مان كردووه، كه ڕێگیری بكرێت له دروستبوونی هه‌رگرژییه‌ك له‌نێوان هه‌ر هێزێكی سیاسی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئه‌مه خاڵێكی گرنگه به لای ئێمه‌وه، چونكه ئێمه له ڕابردوو ئه‌زموونمان هه‌یه و به‌شێكی سه‌ره‌كی بووین له دروستكردنی ئاشته‌وایی نێوان پارتی و یه‌كێتی”.
وتیشى، ‘ئێستاش بڕوامان وایه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ڕابردوو له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه دروستبوو، كوردستانی چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوە برد، دیسان ئه‌وه‌ی ئێستاش ڕوو ئه‌دات ئاراسته‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ڕووبدات”.
روونیشیکردەوە، ‘ئێمه وه‌ك حزبی شیوعی له‌گه‌ڵ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئاشتین بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی ترهه‌رێم و پارچه‌كانی تر و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان وتاری سیاسیمان له ئاست ده‌ره‌وه پاشه‌كشه نه‌كات و به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌موومان هه‌رێمی كوردستان بپارێزین و ببینه فاكته‌ری به‌هێزكردنی ئه‌م پارچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان گه‌شه بكات’.
لە کۆتای چاوپێکەوتنەکەدا، ئەوەشى خستەڕوو، “په‌رته‌وازه‌ی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی عێراق و ته‌واوی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێته هۆكاری دروستكردنی بۆشاییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یارانی كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی دزه بكه‌نه نێوانمانەوە، بۆیه ئێمه داوا ده‌كه‌ین به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌یه کە خاڵی به‌هێزه پەرەى پێبدەن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یارانی كورد به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌توانێت ڕێگایه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ دروستكردنی ناكۆكی و پشێوی له هه‌رێمی كوردستان”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٢٣ی مانگی ٤ی ٢٠٢١وە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی بەرفروانی بۆ سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و هاوکات پەدەکە هێزی بۆ هەرێمەکانی گەریلا جوڵاندووە و هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕ دژ بە پەکەکە دەدەن.
لە بەرامبەریشدا، پەکەکە بانگەوازیی لە حزب، ڕێکخراو، ڕۆشنبیر و گەل بە گشتیی دەکات، کە بەر بە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ بگرن و ڕێگا لەو شەڕە بگرن و جەخت دەکاتەوە، پەکەکە هیچ بڕیارێکی بۆ شەڕ دژ بە هیچ هێزێکی کوردیی نییە.
ئ.م