هاوڵاتیانی شارۆچكه‌ی كفری، دژی داگیركارییه‌كانی دەوڵەتی توركن بۆ سه‌ر باشوری كوردستان و ئیدانه‌ی بێده‌نگی و بێ هه‌ڵویستی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و حكومه‌تی هه‌رێم به هاوكاری ئەو دەوڵەتە داگیرکارە ده‌زانن، داواشدەکەن فشارەکان زیاتر بکرێن بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی.
ناڕه‌زایه‌تییەکانی هاوڵاتیانی باشوری كوردستان، دژ به‌داگیركارییه‌كانی دەوڵەتی تورك بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامی هه‌یه و داوادەکەن کۆتایی بە داگیرکارییەکان بهێنرێت، له‌و چوارچێوه‌دا، به‌شێك له هاوڵاتیانی شارۆچكه‌ی كفری، سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان، ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌داگیركاریی دەوڵەتی تورك ده‌رده‌بڕن و له‌و باره‌یەوە بۆ ڕۆژنیوز قسه ده‌كه‌ن.
كامه‌ران مه‌جید، لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە “توركیا له داگیركاریی بۆ سه‌ر باشوری كوردستان ئامانجی دژایه‌تی كردنی گه‌لی كورده، كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌نگێك هه‌ڵبڕێت ئه‌و به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی ده‌زانێت، بۆیه هێرشكردن یان بوونی په‌كه‌كه ته‌نها بیانووه و هیچی تر”.

وتیشی: پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد، چیتر بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌م داگیركارییه‌ی توركیا و دەبێت هه‌ڵویستیان هه‌بێت و ئه‌و زوڵم و سته‌مه كه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی باشوور ده‌كرێت، ڕابوه‌ستێنن.
ستار حه‌مید، هاوڵاتییەکی دیکەیە وتی: “دژی داگیركاریی توركیاین بۆ سه‌ر خاكی باشووری كوردستان، نیگه‌رانیشین له‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه، له ئاست توركیا، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه كۆتایی به‌و داگیركارییه‌ی توركیا بهێنێت، ئه‌گه‌ر به‌خۆشیان ناكرێت، ئه‌وه داوا له سوپای عێراق بكه‌ن، ڕێگیریی له توركیا بكات”.

وتیشی: ئیدانه‌ی بێ هه‌ڵویستی و بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌كه‌م، دژ به‌و داگیركارییانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كوردستان.
هەر دەربارەی پرسی داگیرکاریی، به‌ختیار حوسێن، بۆچوونی وایە کە “سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باكیان به ژیانی خه‌ڵك نیه، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك زۆر وێران بووه، مووچه نیه، نانی نیه بیخوات، له لایه‌كی دیكه‌وه، توركیاش داگیركاریی بۆ سه‌ر باشوور ده‌ستپێكردووه و حكومه‌تی هه‌رێم بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌و بێده‌نگیه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هاوكاری داگیركاریی توركیا ده‌كات.

ئەوەشیخستەڕوو کە “ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی توركیای نیه با بڕوات سكاڵا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات”.
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، چەند ساڵێکە داگیركارییەکانی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، چڕکردووه‌تەوە و ڕۆژ له دوایی ڕۆژ داگیركارییه‌كانی به‌رفراوان تر ده‌كات و هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی باشور ده‌كات، له ئێستادا به‌ده‌یان بنكه و باره‌گای سه‌ربازی له پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر هه‌یه و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمدان.
ک.س